های داخوازانی نوێـنه ری
کاندیداکانی نوێـنه ری گوێـچکه بگرن له م وتاره
ئه مه سۆزو کزه ی جه رگ وسکاڵای خه ڵکی ناوشاره
ده رده دڵی پیاوو ژن و کچ و کوڕو مناڵیشه
گازنده ی کۆڵان و جاده و واده ی پوچ و ناو خاڵیشه
چـیتان له توانایه بـێژن ، چـیتان پێ ده کرێ بۆ وڵات
بۆ چی ئه تان به نه تاران ؟ کێ ئه یوێ پرستان پێ بکات
تاران پڕه له پـیاوو ژن خوێـنده وارو خاوه ن ئه زمون
بۆ پرس و ڕاخۆیان زه ریان ، گشت پسپـۆڕن بێ چه ندو چون
به س مافـێکه ئه یده ن به تۆ ، وه کو پیاوێ خاوه ن شکۆ
بچی له وێ وه کو ئه وان ، نوێـنه ری چاک بی ، سه ر به خۆ
هاوار بکه ی زۆرتر له گشت ، مافـێکی گه ل بـێـنـیـتـه مشـت
سور له سه ر به ڵێن و بڕیار ، بۆ مافی گه ل خۆت به ی به کوشت
نه وه ک لاره ملی نان و یان زۆر بخۆیـت و ژانی سک
وه قره ت لێ هه ڵ بگرێ و خه ڵکیش ، بڵێن له وێ ئه دا گسک
ئـه گه ر بڵێـن ئه وڕۆ مه جلیـس موچه نـادا به نوێـنه ری
ئاخـۆ ڕاستی هه ر وه ک ئیستـه سه ر و ده س ئه شکێ له سه ری
نان و داسه که ی خـۆت بـێـنه ، تۆش ئاوماڵێکی ده ست و برد
بـڕۆ تاران له پاڕلـمان هـه وڵێ بده بـۆ مـافی کۆرد
ئاخۆ ئه ڕۆی ئه ڵـێی باشه یان بـه تونـدی ئـه کـه ی حاشـا
له خۆت ، له زێـد ،له گه ل له وه ی ، ناویـشت بـێـنێ له پاشا
***************************
گه ر مه به ستـت پاره و نانه ، پۆست و شان و نێـو نیـشانه
جێی خۆ کردنه وهو خزم و که س ، له نێو عاله م پۆز لێ دانه
خوای ڕوتـه هـه ژاره کان ، هـه ناسه سارده زاره کان
قرچه ی دڵ و بۆسۆی زامی جه رگ سو تاوه نه داره کان
بتـهه ژێنێ ڕیسوات بکا ، به ئاوات و هیوات نه گه ی
گه ر به فڕو فێڵ و درۆ ، بتهه وێ به و جێگه بگه ی .
.: Weblog Themes By Pichak :.