کــــــۆڕۆنـــــا
کۆڕۆنا، ڤایرۆسی ئازا پێ گەیشتوی بە پەلە
کۆی جێهانت کپ و چۆڵ کرد وەک هەواری زەلزەلە
زانکـۆو دایرەوو مزگـەوتـە درگـای داخران
کـۆڕی بەرپـرسانی عالـەم ، شڵەژاوو وەلوەلە
کۆڕۆنا ، مەردی خوا بە هاتـمە سەر ڕێـت بو کەلێ
نامرۆڤـانی مرۆڤ خـۆر ، داپڵـۆسـێـنـە وەلێ
ئەو ڕەش و ڕوتانە پێ خاوس و بە بێ ماڵ و نەوان
ساڵەهـایـە هەڵ ئەقرچـێـن ، با بە تۆش نەمرن چەلێ
دەسەڵات و هـێزو میریت ، مەنوێـنە بە هـەژار
ڕوت وبرسی وپاپەتی وچـیـنی کرێکارو نەدار
تۆش نەبوی هەر ، لێو بە بارو دەردەدار بون لە ژیان
شەرمە ، سەردارێ وەکو تۆ ،!! زۆر بەوان بـێـنـێـتـە کار
بۆ جێهان گـیرێ وەکو تۆ ، بێ تەیارەو هەستەیی
وا سـەرۆکی زل وڵاتـان ، چـۆکـوو پێ نـانـە زەوی
ئافەرین بۆ تۆ کۆڕۆنا ، بەس لە سام وهـەڵمـەتت
نـە سـنـور گـیـرت ئەداتو ، نـە بـە هـێـز یەخسـیـر ئـەوی
کۆڕۆنـا ، لەشکـری خونـکارو سـتـەم کـارت بـەزان
هـێـزی شومـی نـا بەکاران و دزانـت ، نـە تـەزان
چاو چنـۆک و چەتەوو قۆڵ بڕو خۆێن ڕێـژو بە فـێـڵ
چـەنـدە زۆرن هـەر ئـەوانـەش ، تاکە شـایانی سـزان
لەوەتا دونـیـا هەیە فیتـنەو شـەڕوو هەنـگامەیە
هەر دەمێ شـێوەێکی ترس و حەشار ، دێوجامەیە
پیاو لە دەستی خۆی ئـەترسێ ، لوتی بخورێ گیر ئـەکـا
سـا بـەڵاو تـاکە بـەڵا ، لـەم گـۆی زەویـنـا ئـامـەیـە
مروف واته :
دیرری ته واو ، رروباریکی تژو لافاو
واته ئوقیانوسی بی بن
مه شخه لی نورو خوره تاو
ده شتیکی هیز ،گررکانیکی بی کوتایی
نه مر.. نه مر ، تا هه تایی
شه رمه .. شه رمه
چاوه رروانی
نه ت بی ژیانی ئاسایی .
به تاسه ی تووه گولی به هارم
ساته کانی ژین تی په رر بون له که ل
سه د ئاسوم برری به چاوه رروانی
سه د رروله ی هیوام سپارده ئه جه ل
ته مه ن ناموراد ئاسوی تی په راند
به س به سه ر هاتم مه سه له بو گه ل
پیشه وای چاک
مروی داد په روه ر و خوا ناس هه ر چه ن دیل بی و پی و ده س به سراو
ئه وانه ی وا خوا و خه لک دوسن هـه ر چـه ن بـو یـان تـه نـرا بـی داو
هه ر چه ن ته م سی داره و نه مان بالی رراکـیـشی لــه سـه ر یــان
هـه ر چـه ن لـه ژیـر ئـازاره کــان رریش بی و بشکی شان و قو لیان
له بیر ناکه ن ئه و چه و ساوه ی نـان و ئـاوی خه م و خویـنـه
ئـوقـره نـاگـرن گـه ر بـزانـن هه ژاری بی سه رو شویـنـه
به س پیـشه وا
قه ت ناتوانی چاو ببه ستی و سانا و ساکار ، ررا ببوری و ، گوی نه داته
شیوه ن و زار ، ناله ی زامار ،
به رتیل و دیل یاسای خونکار ؛؛ سته م بگاته ناخی شار .......
پرر به گه روی نه کا هــــــــــــاوار.................
د یسانه وه باو سه رمایه و به فره و کرریوه ی زستانه
له لایک مال ویرانیه , لایک شایانه ی ژیانه
زور که س ئامانج تیری مه رگن
زور یش له بیر جل و به رگن ؛ [ ئه لین ]
سه ر ساله و کریسمه س ؛ با با نو ئیل خه لات له ده س
له سه ردانی مال و ژیان ؛ ئه گاته کوشک و قه لامان
لایکی تر شه رر و خوینه ؛باوک کوژراو ؛ دایک دیل و
منالیش بی سه رو شو ینه ؛
ده با ئه و سال
ده با ئه و سال له کریسمه س و سه ری سال
ئه وه ی بو ئاهه نگ و سه ما ؛ برریارت دا
بیده ین به منا لا نی وا دیلی دونیای بی به زه یین
به تاوانی بون مه حکومن ؛سه ر لی شیواوی
سه ر زه وین .....
ژوانی من :
نێو
کـێـڵ گه ی ئه وین ، تاڤـگه ی چاوو قرچه ی دڵه
جۆگه ی زا م و ژێر سێـبه ری پارده ی خه م و
سیسه گوڵه
ماڵی تاری هـه ژاران و ڕێـی لێ قه وماو
ئـاواره کان
ئـه وه ی نامـۆو بـێ مـه نـزڵـه .
ژوانی من :
هـۆد ه ی تاریـکی
کـۆرد ێ کی بـێ مـاڵ و سـه ره
د ه ر به د ه ره
بـێ بـژ یـوو مـات و کـزه ، چا وه ڕوان و قوڕ به سـه ره
ژێـر چـه پـۆ ک و د یل و زه بـون
چـاره نـو سی نـه حس و شـومه
بـه خـت هـه ڵ گـه ڕاوو
بـێ ئـاکا م
کـه دێ و د ه ڕوا لـه م مـه نـزو مـه .....
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاره نوس : ئه و زل هێـزانه ی به دڵی خۆیان ژیان نامه بۆ هه ر گه لێک ئه نوسن .
های داخوازانی نوێـنه ری
کاندیداکانی نوێـنه ری گوێـچکه بگرن له م وتاره
ئه مه سۆزو کزه ی جه رگ وسکاڵای خه ڵکی ناوشاره
ده رده دڵی پیاوو ژن و کچ و کوڕو مناڵیشه
گازنده ی کۆڵان و جاده و واده ی پوچ و ناو خاڵیشه
چـیتان له توانایه بـێژن ، چـیتان پێ ده کرێ بۆ وڵات
بۆ چی ئه تان به نه تاران ؟ کێ ئه یوێ پرستان پێ بکات
تاران پڕه له پـیاوو ژن خوێـنده وارو خاوه ن ئه زمون
بۆ پرس و ڕاخۆیان زه ریان ، گشت پسپـۆڕن بێ چه ندو چون
به س مافـێکه ئه یده ن به تۆ ، وه کو پیاوێ خاوه ن شکۆ
بچی له وێ وه کو ئه وان ، نوێـنه ری چاک بی ، سه ر به خۆ
هاوار بکه ی زۆرتر له گشت ، مافـێکی گه ل بـێـنـیـتـه مشـت
سور له سه ر به ڵێن و بڕیار ، بۆ مافی گه ل خۆت به ی به کوشت
نه وه ک لاره ملی نان و یان زۆر بخۆیـت و ژانی سک
وه قره ت لێ هه ڵ بگرێ و خه ڵکیش ، بڵێن له وێ ئه دا گسک
ئـه گه ر بڵێـن ئه وڕۆ مه جلیـس موچه نـادا به نوێـنه ری
ئاخـۆ ڕاستی هه ر وه ک ئیستـه سه ر و ده س ئه شکێ له سه ری
نان و داسه که ی خـۆت بـێـنه ، تۆش ئاوماڵێکی ده ست و برد
بـڕۆ تاران له پاڕلـمان هـه وڵێ بده بـۆ مـافی کۆرد
ئاخۆ ئه ڕۆی ئه ڵـێی باشه یان بـه تونـدی ئـه کـه ی حاشـا
له خۆت ، له زێـد ،له گه ل له وه ی ، ناویـشت بـێـنێ له پاشا
***************************
گه ر مه به ستـت پاره و نانه ، پۆست و شان و نێـو نیـشانه
جێی خۆ کردنه وهو خزم و که س ، له نێو عاله م پۆز لێ دانه
خوای ڕوتـه هـه ژاره کان ، هـه ناسه سارده زاره کان
قرچه ی دڵ و بۆسۆی زامی جه رگ سو تاوه نه داره کان
بتـهه ژێنێ ڕیسوات بکا ، به ئاوات و هیوات نه گه ی
گه ر به فڕو فێڵ و درۆ ، بتهه وێ به و جێگه بگه ی .
گورران کاری
که هیوای خه لکی بزر بون ؛
مافی ژینیان له ده س ده رچون
هه ر کات ئازاری دی کومه ل
ئاسوی رروناک بو به دوکه ل
هه ر کاتی هه ناسه خنکان
پـیناسه کان نه مان ، فه وتان
هه ر کاتی شه و داهات ، سامال
بو ئاو ، وشک بو گه روی مندال
هه ر کات ئه و ، ویسته ی رره وایه
ئه و خواسته ی خا وه ن به هایه
نه یه نه دی ئاوات و هه ست
هه ر مانه وه کوسپ و به ر به ست
مرو ئه که ونه شوین نه جات
دژ چه وسینه ر ئه که ن خه بات
رریگه ی گورران ده گرنه به ر
لا ئه به ن به ر گر و له مپه ر
به وره ی به رز ، جوله و گریان
ته پو کو ، هاوار ، به رخودان
شوررش ، سه ربه ستی پیک دینی
کوشکی خونکار ئه ررو خینی
تا نه برری رریگه ی ررزگارزی
زور دار شاده به زورداری .
له به ر چاو بگره چوار وه رزی سالی
ژینی مروویک ( وینه ی) ته واوی
نه وروز نیـشانه ی لـه دایک بـونه
به هاریش جوانی و هه رره تی لاوی
هاوین سه ره تای پـیک هینانی ژین
مانگه کانی کات هه و ل و تی کوشیـن
بـو پیـکه وه نان مـال بـو منـالان
بـو بـه ده س هـینان سـامـانی ژیان
پاییــز وه رزیـکه له ژینی به شه ر
کاتی به ره و شه ست ته مه ن دیتـه سه ر
ئـیتـر نـا یـمیـنی تـا قـه تی جاران
کـه م کـه م مـه یل ئـه کـا بـو بن دیواران
زستان نـیشانه ی پیری ئـینسانه
رروژگـار ژیـانی کـول و بـی گـیانـه
به کیشه کیش و به ئه لٌا و ناو خوا
نه فه س ئه بژیری له ژیر بال مه رگا .
ا
له کی و؟؟ کامه تاوانباره ؟؟؟!!! .
خوایه به س توش ئاگاداری ...
بوکه شوشه ی کامه مالن
بی که س و کار
له بنه دیوار ؛ له سه ر شه قام
بی ناز و دیل ئاوا زه لیل
به کام تاوان هه ل بزرکان ؛ چیان دژ کام لایه ن درکان
******
منیش نه یلیم ؛ زمــانی لالی ته رمی ساوای کرچ و کالی
له سه ر یه ک که وتوی هه له بجه ش له ترسانا نه یه نه گو
نه وه کو جاریکی تریبش وایان لی که ن وه کو پیشو
چون له مردن زور ئه ترسین ئاخر ئه وانه منالن
حه زیان له کایه و گه مه یه ؛ ئاشقی خولی ده رمالن
ئاخر ئه وان هیچی له مردن نازانن ؛ ررق و قین و
کینه و تاوان ؛ دژایه تی ؛ کوشتن ؛ لیدان
له لای ئه وان به س یاریه ؛ خوشه ویستی و د لداریه
نه فیل ئه زانن نه درو ؛ نه ده سه لاتیشیان هه یه
له سه ر خویان زمانیان جاری بیته گو
بشیان کوژی جه سته یان پرر که ن له برین
ته نیـــــــــــا
ئه گرین ئه گریــــــــــن ئه گریــــــــــــن .....
باش بزانن باش بزانن
هیچ جه سته یک په ل په ل کراو بی ته پو کو نابیت و
مات
پرشه ی خوین و توزی جوله ی .....
ژین و ژوانتان لی تیک ئه دات .
.: Weblog Themes By Pichak :.