کــــــۆڕۆنـــــا

کۆڕۆنا، ڤایرۆسی ئازا پێ گەیشتوی بە پەلە

کۆی جێهانت کپ و چۆڵ کرد وەک هەواری زەلزەلە

زانکـۆو دایرەوو مزگـەوتـە درگـای داخران

کـۆڕی بەرپـرسانی عالـەم ، شڵەژاوو وەلوەلە

 

کۆڕۆنا ، مەردی خوا بە هاتـمە سەر ڕێـت بو کەلێ

نامرۆڤـانی مرۆڤ خـۆر ، داپڵـۆسـێـنـە وەلێ

ئەو ڕەش و ڕوتانە پێ خاوس و بە بێ ماڵ و نەوان

ساڵەهـایـە هەڵ ئەقرچـێـن ، با بە تۆش نەمرن چەلێ

 

دەسەڵات و هـێزو میریت ، مەنوێـنە بە هـەژار

ڕوت وبرسی وپاپەتی وچـیـنی کرێکارو نەدار

تۆش نەبوی هەر ، لێو بە بارو دەردەدار بون لە ژیان

شەرمە ، سەردارێ وەکو تۆ ،!! زۆر بەوان بـێـنـێـتـە کار

 

بۆ جێهان گـیرێ وەکو تۆ ، بێ تەیارەو هەستەیی

وا سـەرۆکی زل وڵاتـان ، چـۆکـوو پێ نـانـە زەوی

ئافەرین بۆ تۆ کۆڕۆنا ، بەس لە سام وهـەڵمـەتت

نـە سـنـور گـیـرت ئەداتو ، نـە بـە هـێـز یەخسـیـر ئـەوی

 

کۆڕۆنـا ، لەشکـری خونـکارو سـتـەم کـارت بـەزان

هـێـزی شومـی نـا بەکاران و دزانـت ، نـە تـەزان

چاو چنـۆک و چەتەوو قۆڵ بڕو خۆێن ڕێـژو بە فـێـڵ

چـەنـدە زۆرن هـەر ئـەوانـەش ، تاکە شـایانی سـزان

 

لەوەتا دونـیـا هەیە فیتـنەو شـەڕوو هەنـگامەیە

هەر دەمێ شـێوەێکی ترس و حەشار ، دێوجامەیە

پیاو لە دەستی خۆی ئـەترسێ ، لوتی بخورێ گیر ئـەکـا

سـا بـەڵاو تـاکە بـەڵا ، لـەم گـۆی زەویـنـا ئـامـەیـە



تاريخ : پنجشنبه 21 فروردين 1399 | 2:33 | نویسنده : صدیق فتحی |

مروف واته :

دیرری ته واو ، رروباریکی تژو لافاو

واته ئوقیانوسی بی بن

مه شخه لی نورو خوره تاو

ده شتیکی هیز ،گررکانیکی بی کوتایی

نه مر.. نه مر ، تا هه تایی 

    شه رمه .. شه رمه 

        چاوه رروانی 

نه ت بی ژیانی ئاسایی .
 



تاريخ : يکشنبه 18 اسفند 1398 | 18:00 | نویسنده : صدیق فتحی |

به تاسه  ی تووه گولی به هارم

ساته کانی ژین تی په رر بون له که ل

سه د ئاسوم برری به چاوه رروانی

سه د رروله ی هیوام  سپارده ئه جه ل 

ته مه ن ناموراد ئاسوی تی په راند

به س  به سه ر هاتم مه سه له  بو گه ل


 



تاريخ : سه شنبه 25 ارديبهشت 1397 | 3:52 | نویسنده : صدیق فتحی |

                                            پیشه وای چاک

 

مروی داد په روه ر و خوا ناس                      هه ر چه ن دیل بی و پی و ده س به سراو

ئه وانه ی وا خوا و خه لک دوسن                  هـه ر چـه ن بـو یـان تـه نـرا بـی  داو

 

 هه ر چه ن ته م سی داره و نه مان                بالی رراکـیـشی لــه سـه ر یــان

هـه ر چـه ن لـه ژیـر ئـازاره کــان                       رریش بی و بشکی شان و قو لیان

 

له بیر ناکه ن ئه و چه و ساوه ی                        نـان و ئـاوی خه م و خویـنـه

ئـوقـره نـاگـرن گـه ر بـزانـن                                هه ژاری بی سه رو شویـنـه

 

                                  به س پیـشه وا 

قه ت ناتوانی چاو ببه ستی و سانا و ساکار  ، ررا ببوری و ، گوی نه داته 

شیوه ن و زار ، ناله ی زامار ،

به رتیل و دیل یاسای خونکار  ؛؛ سته م بگاته ناخی شار  .......

                        پرر به گه روی نه کا هــــــــــــاوار.................            

 



تاريخ : شنبه 30 بهمن 1395 | 16:12 | نویسنده : صدیق فتحی |

د یسانه وه باو سه رمایه و به فره و کرریوه ی زستانه

له لایک مال ویرانیه , لایک شایانه ی ژیانه

زور که س ئامانج تیری مه رگن

زور یش له بیر جل و به رگن ؛ [ ئه لین ]

سه ر ساله و  کریسمه س ؛ با با نو ئیل خه لات له ده س

له سه ردانی مال و ژیان ؛ ئه گاته  کوشک و قه لامان

   لایکی تر شه رر و خوینه ؛باوک کوژراو  ؛ دایک دیل و

منالیش بی سه رو شو ینه ؛

                         ده با ئه و سال

 ده با ئه و سال له کریسمه س و سه ری سال

ئه وه ی بو ئاهه نگ و سه ما ؛ برریارت دا

بیده ین به منا لا نی وا دیلی دونیای بی به زه یین

به تاوانی بون مه حکومن ؛سه ر لی شیواوی

                       سه ر زه وین .....

 



تاريخ : يکشنبه 5 دی 1395 | 1:30 | نویسنده : صدیق فتحی |

     ژوانی من : 

نێو

کـێـڵ گه ی ئه وین ، تاڤـگه ی چاوو قرچه ی دڵه

جۆگه ی زا م و ژێر سێـبه ری پارده ی خه م و

سیسه گوڵه

ماڵی تاری هـه ژاران و ڕێـی لێ قه وماو

ئـاواره کان

ئـه وه ی نامـۆو بـێ مـه نـزڵـه .

ژوانی من :

هـۆد ه ی تاریـکی 

کـۆرد ێ کی بـێ مـاڵ و سـه ره

د ه ر به د ه ره

بـێ بـژ یـوو مـات و کـزه ، چا وه ڕوان و قوڕ به سـه ره

ژێـر چـه پـۆ ک و د یل و زه بـون

چـاره نـو سی نـه حس و شـومه

بـه خـت هـه ڵ گـه ڕاوو

بـێ ئـاکا م

کـه دێ و د ه ڕوا لـه م  مـه نـزو مـه .....

 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چاره نوس : ئه و زل هێـزانه ی به دڵی خۆیان ژیان نامه بۆ هه ر گه لێک ئه نوسن .

 

        



تاريخ : پنجشنبه 26 فروردين 1395 | 1:26 | نویسنده : صدیق فتحی |

     های  داخوازانی نوێـنه ری

 

کاندیداکانی نوێـنه ری گوێـچکه بگرن له م وتاره

ئه مه سۆزو کزه ی جه رگ وسکاڵای خه ڵکی ناوشاره

ده رده دڵی پیاوو ژن و کچ و کوڕو مناڵیشه

گازنده ی کۆڵان و جاده و واده ی پوچ و ناو خاڵیشه 

چـیتان له توانایه بـێژن ، چـیتان پێ ده کرێ بۆ وڵات

بۆ چی ئه تان به نه تاران ؟ کێ ئه یوێ پرستان پێ بکات

تاران پڕه له پـیاوو ژن خوێـنده وارو خاوه ن ئه زمون

بۆ پرس و ڕاخۆیان زه ریان ، گشت پسپـۆڕن بێ چه ندو چون

به س مافـێکه ئه یده ن به تۆ ، وه کو پیاوێ خاوه ن شکۆ

بچی له وێ وه کو ئه وان ، نوێـنه ری چاک بی ، سه ر به خۆ

هاوار بکه ی زۆرتر له گشت ، مافـێکی گه ل بـێـنـیـتـه مشـت

سور له سه ر به ڵێن و بڕیار ، بۆ مافی گه ل خۆت به ی به کوشت

نه وه ک لاره ملی نان و یان زۆر بخۆیـت و ژانی سک

وه قره ت لێ هه ڵ بگرێ و خه ڵکیش ، بڵێن له وێ ئه دا گسک

ئـه گه ر بڵێـن ئه وڕۆ مه جلیـس موچه نـادا به نوێـنه ری

ئاخـۆ ڕاستی هه ر وه ک ئیستـه سه ر و ده س ئه شکێ له سه ری

نان و داسه که ی خـۆت بـێـنه ، تۆش ئاوماڵێکی ده ست و برد

بـڕۆ تاران له پاڕلـمان هـه وڵێ بده بـۆ مـافی کۆرد

ئاخۆ ئه ڕۆی ئه ڵـێی باشه یان بـه تونـدی ئـه کـه ی حاشـا

له خۆت ، له زێـد ،له گه ل له وه ی ، ناویـشت بـێـنێ له پاشا

            ***************************

گه ر مه به ستـت پاره و نانه ، پۆست و شان و نێـو  نیـشانه

جێی خۆ کردنه وه و خزم و که س ، له نێو عاله م پۆز لێ دانه

خوای ڕوتـه هـه ژاره کان ، هـه ناسه سارده زاره کان 

قرچه ی دڵ و بۆسۆی زامی جه رگ سو تاوه نه داره کان

بتـهه ژێنێ ڕیسوات بکا ، به ئاوات و هیوات نه گه ی

گه ر به فڕو فێڵ و درۆ ، بتهه وێ به و جێگه بگه ی .

 

 



تاريخ : يکشنبه 20 دی 1394 | 1:43 | نویسنده : صدیق فتحی |

     گورران کاری

 

که هیوای خه لکی بزر بون ؛   

مافی ژینیان له ده س  ده رچون

هه ر کات ئازاری دی کومه ل

ئاسوی رروناک بو به دوکه ل

هه ر کاتی هه ناسه خنکان

پـیناسه کان نه مان ، فه وتان

هه ر کاتی شه و داهات ، سامال

بو ئاو ،  وشک بو  گه روی مندال

هه ر کات ئه و ، ویسته ی رره وایه

ئه و خواسته ی خا وه ن به هایه

نه یه نه دی ئاوات و هه ست

هه ر مانه وه کوسپ و به ر به ست

مرو  ئه که ونه شوین نه جات

دژ چه وسینه ر ئه که ن خه بات

رریگه ی   گورران ده گرنه به ر

لا ئه به ن به ر گر و له مپه ر

به وره ی به رز ، جوله و گریان

ته پو کو ، هاوار ، به رخودان

شوررش ، سه ربه ستی پیک دینی

کوشکی خونکار ئه ررو خینی

تا نه برری رریگه ی   ررزگارزی

زور دار  شاده به زورداری .

 



تاريخ : چهارشنبه 20 آبان 1394 | 0:08 | نویسنده : صدیق فتحی |

له به ر چاو بگره چوار وه رزی سالی 

                                               ژینی  مروویک ( وینه ی)  ته واوی  

نه وروز نیـشانه ی لـه دایک بـونه 

                                          به هاریش جوانی و هه رره تی لاوی 

هاوین سه ره تای پـیک هینانی ژین

                                         مانگه کانی کات هه و ل و تی کوشیـن 

بـو پیـکه وه نان مـال بـو  منـالان 

                                            بـو بـه ده س هـینان سـامـانی ژیان 

پاییــز  وه رزیـکه له ژینی به شه ر 

                                     کاتی به ره و شه ست ته مه ن دیتـه سه ر

ئـیتـر نـا یـمیـنی تـا قـه تی جاران

                                       کـه م کـه م مـه یل ئـه کـا بـو بن دیواران

زستان نـیشانه ی پیری ئـینسانه

                                             رروژگـار ژیـانی کـول و  بـی گـیانـه 

به کیشه کیش و به ئه لٌا و ناو خوا 

                                         نه فه س ئه بژیری له ژیر بال مه رگا .       
 



تاريخ : پنجشنبه 12 شهريور 1394 | 3:22 | نویسنده : صدیق فتحی |

 

 

ا                      

له کی و؟؟  کامه تاوانباره  ؟؟؟!!! .

 

خوایه به س توش ئاگاداری ...

بوکه شوشه ی کامه مالن  

      بی که س و کار 

له بنه دیوار ؛ له سه ر شه قام 

بی ناز و دیل  ئاوا زه لیل 

به کام تاوان هه ل بزرکان ؛  چیان دژ کام لایه ن درکان 

                         ******

منیش نه یلیم ؛ زمــانی لالی ته رمی ساوای کرچ و کالی

له سه ر یه ک که وتوی هه له بجه ش له ترسانا نه یه نه گو

نه وه کو جاریکی تریبش وایان لی که ن وه کو  پیشو

چون له مردن زور ئه ترسین ئاخر ئه وانه منالن

حه زیان له کایه و گه مه یه  ؛ ئاشقی خولی ده رمالن

ئاخر ئه وان هیچی له مردن نازانن ؛ ررق و قین و

کینه و تاوان ؛ دژایه تی ؛ کوشتن ؛ لیدان

له لای ئه وان به س یاریه ؛ خوشه ویستی و د لداریه

نه فیل ئه زانن نه درو ؛ نه ده سه لاتیشیان هه یه

له سه ر خویان زمانیان جاری بیته گو

بشیان کوژی جه سته یان پرر که ن له برین

                   ته نیـــــــــــا

ئه گرین     ئه گریــــــــــن     ئه گریــــــــــــن .....

        باش بزانن باش بزانن

هیچ جه سته یک په ل په ل کراو  بی ته پو کو نابیت و  

                        مات

پرشه ی خوین و توزی جوله ی  .....

ژین و ژوانتان لی تیک ئه دات . 



تاريخ : پنجشنبه 1 مرداد 1394 | 2:10 | نویسنده : صدیق فتحی |

              

             (( ئه م خه یاله ش ))

که ی رروژی بی  به بررواتان

منالانی گشت ولاتان 

که دور له هه ر بیری ترسن 

له قوتابخانا بپرسن ؟؟؟

       هو ماموستا :

وینه ی چه کمان بو بکیشه

نه مان دیوه هه تا ئیستا    !!!

بلی قه باره ی چه ک چونه ؟

منالانیان پی کوشتوه 

لای ئیمه چیروکی کونه ......

          ئه ویش .....

ده س له سه ر لیو دانی و...

ررابمینی و دابمینی

            ئاخو

چه ک چون بو  ؟    بزانم

رروله کانم باش نازانم

له بیرم نایه ببورن

ئه وه ی ئیوه داوای ئه که ن

هی میژویکی زور دورن . 

              



تاريخ : يکشنبه 28 تير 1394 | 20:35 | نویسنده : صدیق فتحی |

           سنوره کان

سنوره کان خه تی سوری 

ده سکردی ئی نسانه کانه 

سه یری بالنده یک بکه

کوی پی خوش بی بو هیلانه

بی ئه وه ی پرس به که س بکا

بی تاپو و خه ت و نیشانه 

       هی خویانه 

نه زیاتری له وه ئه وی

نه بی مال و خانوو لانه

چه نده خوشه ئازادی وا  ؛؛ سه ربه ستیه ئه و ژیانه

که چی مرو وا ئه زانی

( شارستانیه تی ) به ته نیا

به شیکی تایبه ت ئه وانه .



تاريخ : پنجشنبه 14 خرداد 1394 | 3:39 | نویسنده : صدیق فتحی |

خوزگه رروژی ئه مان بـیـنی

مرو نادا ئازاری که س

دل ناشکیـنی بیـنیـته دی

بو خوی خه ون و حه ز و مه به س

خوزگه رروژی ئه مان بـیـنی

مرو بو مرو گیان ئه دا

بو هاتـنه دی ئاواتـیکی

به ری باخی ژیان ئه دا .

 



تاريخ : پنجشنبه 14 خرداد 1394 | 2:48 | نویسنده : صدیق فتحی |

له سه ر دوندی چی  

      چیایه

له م دونیایه 

پشکوی جه سته ی زه کیه ئه لکان 

       روشان

رروناهی  ؛  بریوان 

سه دان زیلان           به 

ئاورینگی کلپه ی له شیان 

بو به ره ی میژوی ئه وسالیش

          ئاگری 

نه وروزیان هه ل گیرسان 

         *********

پیروز بایی و ده ق وتاریک                    بو گه لی کورد ئاموژگاریک  

                             *************    

ئه وجار کاوه ی به ره ی نه وروز             ده ستی دایه چه کی پیروز 

کوی کرده وه رروله کانی                      موژگاری کردن به جوانی 

بو بررینی جه رگی جاسوس                  گشت هه لگرن شیری پینوس  

بو هه تا هه تایه بدررن                         نوشته ی به تالی چاره نوس   

وتی فه رمایشی خوایه                        پته و ترین جیی برروایه 

هیچ کاتی خوا ناکا دیاری                       داهاتوی گه ل به ئیکجاری 

سروشت بی سوچ و تاوانه                     ئه وه ی هه ته باش بیزانه

                        به هره ی رره نج و تیکوشانه

خوا به ررق به قینه                           له وه ی کویله بی له م ژینه

له وه ی ژیر چه پو ک و کاسه                له وه ی گیژو بی حه واسه

فه رمویه ئه ی به ره ی مرو                   وریـا بن ئاگاو بی له خو

یه ک گرتو بن سه ر ئه که ون                 هه نگاو هه لگرن پیشکه ون

جاسوسی مه که ن بو پاره                   نه یار نوشی ژه هری ماره

ئیشی پیته ئه ت لا وینی                      له پاشان کویره نات بینی

گه شته ئامانجی هه رکاتی                   بستی مو له تو ناداتی  

                             ************

باره به ر مه بن ژیان                 گه ر ژیر و به وزه و وریان

بخوینن تا خاوه ن بیر بن            له رریی زانین بمرن پیر بن

پینوس گه لی شوینی به رزه     خوشه ویسته له م سه ر ئه رزه

خودای هه مو بونه وه ران          پیی سویند ئه خوا به چه ن ته رزه 



تاريخ : دوشنبه 3 فروردين 1394 | 3:10 | نویسنده : صدیق فتحی |

خه زان ؛  فرمیسک ؛  مه رگی ئاوات

                                                    شه وه زه نگ ؛ ئاه ؛  ماته می مات  

خویـناو  ؛ پـه ژاره  ؛  ئـوف و داد 

                                                     بـو بـه مـیـوا ن خـاکـی  ولات 

سه ر لی شیواو  ئـه گرین به کول 

                                                    شه پـول  ئـه دا خـویـنـاوی دل   

خو نـچه ی ئـه وین په ل په ل کرا 

                                                    بـول بـول گـریا بو کـو چی گـول

                                           *******

ئه ی هه لبجه بوکی رازاوه ی نیشتمان

                                          توله ی چی بو نه یار گرتی له کوردوستان  

خوشک وبرا باب و دایک جگه ر گوشه ی 

                                            بـی مـالاوایی لیـک بـرران و سه ر بـرران 

                ((  بول بول ئه لی  )) 

گولان مه مرن هه ستن له خاک وه ک تازه بوک 

                                منالانی هه لبجه دین کیژ و کوررانی ئیسک سوک 

بـه هـاری کـورد جـه ژنـه پـیـروزه ی نـه وروزی

                                      داب و نـه ریـتـی خـو یـانـه گـه و ره و بـچـوک 

گول ده یزانی ئه وسال بی ناز و هاوررازو بی به هارن 

                                  بی نه وروزو دل په روش و لیو به بار ده ر ده دارن

به گیتاری خه موده گرین خوین دی له چاو سه یلی ئه سرین

                         رره ش پو شی مه رگی ئازیزی هه له بجه ی پارو پیرارن

بویه مات بون سه ریان ناوه لیویان بزه ی نه هاته سه ر

                      ئاسوی هه له بجه یان دیبو به جیی هه تاو کاتی سه حه ر

بومی شومی به عسی غه دار مه رگیان هینا هه دیه ی به هار

                      چه ژنه پیروزه ی گه نج و لاو  کورپه و پیری دل بی خه به ر

                               **********  

ئه ی هه لبجه لانکه ی ئه وین بو میژومان تو هه لگوردی 

                      پیناسه ی گه لی چه وساوه ی هه تا ژیای وه گه ر مردی 

جیاواز له عاله م نیژراوی ؛ بی کفنی سپی و به کو مه ل 

                        که زیندو ده بیه وه سه ر به رز ؛ له زیدت به جلی کوردی 



تاريخ : چهارشنبه 27 اسفند 1393 | 22:39 | نویسنده : صدیق فتحی |